Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:04

چێڵسی بووە یەکەم یانە کە رێگەی بە ئەنجامدانی چالاکیی بەربانگ دا لەناو یاریگاکەیدا

کوردستان TV
100%


سەرۆکی یانەی چێڵسی، سیمۆن تایلۆر و یەکەم یاریزانی رەشپێستی یانەکە، پۆڵ کانۆڤیل بەشدارییان لە یەکەمین چالاکیی بەربانگدا کرد لە مێژووی پرێمیەر لیگدا.


چێڵسی کە یەکێکە لە گەورەترین یانەکان لە خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بووە یەکەم یانە لە مێژووی پرێمیەر لیگدا کە لە یاریگای ستامفۆرد بریج پرۆگرامی کردنەوەی بەربانگی رێکخست.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "کردنەوەی بەربانگ"، بۆ یەکەمجار بەربانگی بەکۆمەڵ لە یاریگای یانەی چێڵسی لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە بە هاوکاری لەگەڵ "پرۆژەی چادری رەمەزان" کە رێکخراوێکی خێرخوازی خاوەن خەڵاتە و ئامانجی کۆکردنەوەی خەڵکە لە مانگی رەمەزاندا، سەدان کەسی لە بەرنامەی بەربانگدا کۆکردەوە.

بەمەش بۆ یەکەمجار لە یاریگای تیپێکی پرێمیەر لیگدا بەربانگ کرایەوە.

سەرۆکی یانەی چێڵسی، سیمۆن تایلۆر و یەکەم یاریزانی رەشپێستی یانەکە، پۆڵ کانۆڤیل و لۆرد دانیال فینکڵشتاین لە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

- "هاوشێوەی تۆپی پێ، رەمەزانیش خەڵکی کۆدەکاتەوە"

دامەزرێنەری پرۆژەی چادری رەمەزان، عومەر سەلحە لە میانی بەرنامەی بەربانگدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە یاریگای ستامفۆرد بریج، بە هاوکاریی یانەی چێڵسی، چالاکییەکیان تایبەت بە کردنەوەی بەربانگ رێکخست.

عومەر سەلحە بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە لە هەموو تەمەن و بیرباوەڕە جیاوازەکان خەڵکی کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی رەمەزان بزانن، هاوشێوەی تۆپی پێ، رەمەزانیش خەڵکی کۆدەکاتەوە و پێکهاتەکان لە یەکتر نزیک دەکاتەوە".

یانەی چێڵسی لە 14ی ئاداردا رایگەیاندبوو، بۆ یەکەمجار بەرنامەی بەربانگ لە یاریگای ستامفۆرد بریج رێکدەخات.

سەرۆکی یانەی چێڵسی، سیمۆن تایلۆر رایگەیاندبوو کە شانازی بەوە دەکەن کە یەکەم یانەی پرێمیەر لیگن کە ئەم چالاکییەیان رێکخستووە.

ئەم دەستپێشخەرییەی یانەی چێڵسی کە یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پشتیوانییەکی زۆری لێکرا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.