Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:45

فیل فۆدین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌ڕا کەمپی هەڵبژاردەی وڵاته‌كه‌ی بەجێهێشت

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیکردەوە فیل فۆدین یاریزانی یانه‌كه‌ی و هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را کەمپی هەڵبژاردەی وڵاته‌كه‌ی بەجێهێشتووە.
 به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ستیزن فیل فۆدین به‌هۆی ئه‌نجامدامی نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆله‌ كوێره‌ كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای جێهێشت، بۆیه‌ ئه‌م یاریزانه‌ بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول داده‌برێت.
 فۆدین له‌ماوه‌ی رابردوو دووچاری هه‌وكردنی ریخۆڵه‌ كوێره‌ بووه‌، بۆیه‌ ناوبراو به‌ناچاری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و دواتریش ده‌ست به‌ماوه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كات له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگاكان.
 سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی دابرانی ئه‌م یاریزانه‌، ستیزن هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراوی ئاماژه‌ پێ نه‌كردوه‌ بۆ دابرانی ئه‌م یاریزانه‌.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.