Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:21

عێراق یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕووسیا دۆڕاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می تۆپی پێی عێراق به‌ 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا دۆرا.

یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی (گازپڕۆم ئه‌رینا) له‌ وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ یه‌كێك بوو له‌و یاریگایانه‌ی مۆندیالی 2018ی تێدا به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ردوو گۆڵ له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا، ئه‌نتۆن میرانشۆك له‌ خوله‌كی 50 و سێرجی بینیایێف له‌ خوله‌كی 58 هاتنه‌ تۆماركردن.

بڕیاریشه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دوای ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌، سبه‌ی دووشه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.