Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:02

پڕۆژەیەكی ستراتیژی لە زاخۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاسانتر دەكات

کوردستان TV
100%

پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و ڕێكخستنی شەقامەكانی دەروربەری پردی دەلال لە زاخۆ، گەیشتووەتە قۆناخی كۆتاییی كارەكانی و تا ئێستا ٩٥٪ـی كارەكانی تەواو بووە.
هێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەكە چەندین بەش لەخۆ دەگرێت و كۆی گشتیی گوژمەكەشی شەش ملیار و 100 ملیۆن دینارە و كاركردن تێیدا بەردەوامە".
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەبارەی بەشە تەواوبووەكانی پڕۆژەكەوە گوتی: "شەقامێكی دووسایدی 30 مەترییە، بە درێژایی 2200 مەتر، بۆڕی ئاوەڕۆ بەدرێژایی 1100 مەتر، ئاوەڕۆی سندووقی بەدرێژایی 650 مەتر، كۆنكرێتكردن بە درێژایی 700 مەتر و دانانی شۆستەكان بە شتایگەر بەدرێژایی شەش هەزار مەتر".
لە پڕۆسەی قیرتاوكردنی شەقامەكە، 69 هەزار مەتر دووجا قیر بەكارهێنراوە و 132 ستوونی كارەباش بۆ ڕووناككردنەوەی شەقامەكە جێگیر كراون. لەبارەی جوانكاریی شەقامەكەوە، هێژا محەممەد گوتی: "هێڵكاریی تەواو بۆ شەقامەكە كراوە، دانانی هێماكانی هاتووچۆ و سەوزكردنی نێوان و دەوروبەری شەقامەكە ماوە".
ئەم پڕۆژەیە، پڕۆژەیەكی گرنگی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەپێناو ئاسانكاریی هاتووچۆكردنی هاووڵاتییان جێبەجێ كراوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.