Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:41

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 26-3-2023، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حارسییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 154 هەزار و 200 دیناری عێراقی تۆماركرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ شەممە نرخی 100 دۆلار بە 155 هەزارو 950 دینار بوو.
هەروەها لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی بۆرسە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی گەیشتە 154 هەزار و 900 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتە 153 هەزار و 900 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.