Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:12

شارەزایەكی كەشناسی : ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە

کوردستان TV
100%

بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ و سبەی ناوبەناو بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ یەكشەممە 26-3-2023  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە كە بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە ناوبەناو بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە هەندێ لە تاوە بارانەكان زۆرباشن و ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە چەم و دۆڵەكان هەیە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی رایگەیاند كەبەمشێوەیە ..
ئەمڕۆ  یەك شەممە 26– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت , لە پاش نیوەرۆ پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران بارین  دەكرێت بۆ سەر ناوچەكەمان بە گشتی ,كاریگەری پاڵە پەستۆیەك لە سەر عێراق ڕوو لە ناوچەكەمان  دەكات  , باران بارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان دەبارێت, هەندێ جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانی كورتخایەن دروست دەبێت , بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارینی زیاترە. لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 20كم لە كاتژمێرێكدا .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت (10  -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە   27– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەوری دەبێت.  باران بارین لە كاتی جیا جیا بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبارێت , لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ڵێزمە باران لە هەندێ كاتی  جیا , لە شەودا كاریگەری شەپۆلی باران بارین كۆتایی دێت لە سەر بەشێك لە ناوچەكەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور   .
پلەكانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (1-3) پلە   بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 15   -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەلات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   19 پلەی سیلیزی
سۆران    :  18  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  24 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  26-  3 -  2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.