Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:57

توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان دوای لەدەستدانی هاوسەرەکانیان زیاترە بەراورد بە ئافرەتان

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە، مردنی ئافرەت کاریگەری گەورەی و کوشندەی لەسەر پیاو دەبێت، ئەگەری مردنی زیاترە بەراورد بە ئافرەت کە هاوسەرەکانیان لەدەست بدەن.

پلاتفۆڕمی زانستی (پڵەس) توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوە، توێژەرانی دانیمارکی بەدواداچوونیان بۆ تەندروستی نزیکەی 925 هەزار کەس کردووە، بەو پێیەی ئەنجامەکان دەریانخستووە کە کاتێک پیاوێک هاوسەرەکەی لەدەست دەدات، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 70 ساڵەوەیە، ئەگەری مردنیان لە ساڵی دواتردا بەڕێژەی 70% زیاترە، بەبەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان کە ژنەکانیان نەمردووە.

ئەلێکساندەر کاتسیفێریس لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک ئاماژەی بەوە داوە کە هەندێک تیۆری هەن کە دەکرێت ئەنجامەکان ڕوون بکەنەوە، بەڵام داتاکانمان لەبەردەستدا نییە، تاوەکوو بتوانین بەوردی لە هۆکارەکەی دڵنیابین.

دەشڵێت، ئەو ئافرەتانەی هاوسەرەکانیان لەدەست دەدەن، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەدەستدانی پیاوەکانیان زیاترە، بەتایبەتی ئەگەر پیاوەکەی نەخۆش بووبێت و ئاگادارییەکەی نەخۆشییەکەشی بووبێت.

یەکێک لەو هۆکارانەی توێژینەوەکە باسی کردووە، تەندروستی جەستەیی پیاوان پەیوەستە بە چاودێری ئافرەتەکانیان بۆیان، بۆیە کاتێک هاوسەرەکانیان لە ژیانیان دەردەچن، لەوانەیە تووشی داڕووخان ڕووبدات.

ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا وەک نموونە وەرگیراون، 65 ساڵ و سەرووتر بووە، تێکڕای تەمەنیان لەنێوان 73 بۆ 75 ساڵ بووە، کە نزیکەی 55% ئافرەت بوون.

توێژەران بەدواداچوونیان بۆ دوو نیشانەی سەرەکی تەندروستی پیاوان و ئافرەتان کردووە دوای لەدەستدانی هاوبەشی ژیانیان، کە بریتی بوون لە: ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ چاودێری تەندروستی خەرجیان کردووە لە ماوەی سێ ساڵی دوای مردنی هاوبەشی ژیانیان، هەروەها مەترسی مردنیان دوای لەدەستدانی هاوبەشی ژیانیان.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.