Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 06:44

لە شارێکی كوردستانی ئێران بەندکراوێک كوژرا

کوردستان TV
100%


بەندکراوێکی خەڵکی شاری شاباد بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی لە کرماشان له‌ كوردستانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بەندکراوێکی خەڵکی شاری شاباد بە ناوی مەهدی کەرەمی کوژرا. 

 سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە: ئەو بەندکراوە لەلایەن بەندکراوێکی دیکە بە ناوی میلاد جامع‌ شورانی و بە لێدانی چەقۆ کوژراوە. 

 رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: پێشتر هەواڵی کوژرانی بەندکراوێکی دیکەی بە ناوی مەجید شاهوەیسی تەمەن (35) ساڵان و خەڵکی کرماشان، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە و بە لێدانی چەقۆ بڵاوکردەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.