Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:27

گه‌رمیان.. لە رووداوێکى هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا و شۆفێرى بەرامبەری هەڵات

کوردستان TV
100%


هاتوچۆى گەرمیان  رایگه‌یاند: له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان" ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌25ی3ی2023 بڵاویكرده‌وه‌:  بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری شارى کەلار،  لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا کە لەدایک بوی 1996".
هاتووچۆى گەرمیان  ڕاشیگه‌یاندووه‌، ڕووداوەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پترۆڵ بوە، دواى ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکه بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتوەتە سەر ڕێگای سەرەکی و لەشوێنی ڕووداوەکە نەماوە.
لەئێستاشدا،لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.