Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 06:41

وەرزشكردن بە برسێتی بەسوودە بۆ تەندروستی

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەركەوتووە وەرزشكردن بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ پێش نان خواردنی بەیانی كاریگەری ئەرێنی قووڵی  لەسەر تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرەی جۆری دوو و كێشەكانی پەیوەست بە سیستمی خۆراكی كەم دەكاتەوە.

ئەو لێكۆڵینەوە لەزانكۆكانی بات و بێرمینگامی بەریتانی ئەنجام دراوە و دەركەوتووە وەرزشكردن ئەو كاتەی جەستە برسیەتی یارمەتیدەرە بۆ كۆنترۆڵبوونی رێژەی شەكر لەخوێن و جەستە زیاتر چالاك دەبێت لەبەكارهێنانی ئەنسۆلین كەئەوەش نیشانەی تەندروستیەكی باشە.

لەوبارەیەوە د.خافیر گوانلیز لەزانكۆی بات لەبەریتانیا ووتی:  بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە گۆڕانكاریی لەكاتی نان خواردن پێش وەرزشكردن گۆڕانكاریی قووڵ و ئەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەكات بەشێوەیەكی گشتی.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.