Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:21

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سەر بە ئێرانیان له‌ سووریا بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

 دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرازوور کرانە ئامانج و لە وەڵامدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی  گروپه‌ چه‌كداره‌كانی  سەر بە ئێرانیان بۆردومان کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌25ی3ی2023 بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەدا لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سەر بە ئێران لە سووریا سەربازێکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوو.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە درەنگانی شه‌وی رابردوودا بنکەی نەوتی "عەمر" کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە گوندەوارەکانی دێرازووری ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سەر بە ئێران لە شاری مەدیادینەوە بە سێ مووشەک کرایە ئامانج.
ڕوانگەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بنکەی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرازوور کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی  گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سەر بە ئێران کە لە شاری دێرازوور جێگیرن لە ڕێگەی بۆردومانی مووشەکییەوە کرایە ئامانج، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی ئەو گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی سەر بە ئێران لە دێرازوور کردە ئامانج.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.