Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:58

ئه‌مڕۆ ته‌رمی پیاوێك به‌ سووتێنراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی شێخان ته‌رمی پیاوێكیان به‌ سووتێنراوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی نازانرێ.

ئیسكان ڕه‌مه‌زان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی پیاوێك كه‌ لاشه‌ و ده‌مووچاوی به‌هۆی سووتاوییه‌وه‌ شێواوه‌‌، له‌لایه‌ن شوانێك له‌ ئاقاری گوندی ئێسیا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شێخان دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساری كه‌سه‌كه‌ هه‌موو سووتاوه‌ و هه‌روه‌ها هیچ ناسنامه‌یه‌كیشی پێ نه‌بووه‌، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، هێمن سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: ته‌رمه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن شوانێك له‌نێوان ئاقاری گوندی ئێسیا و سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شێخان دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كردووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساری به‌ته‌واوی سووتاوه‌، تا ئێستا ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شێخان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه و ‌به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.