Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:48

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ چیای حه‌مرین 3 تیرۆریستیان له‌ناو برد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ چیای حه‌مرین توانرا 3 تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق چوار مووشه‌كیان ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش كرد له‌ چیای حه‌مرین له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانیش 3 تیرۆریستی داعش كوژران و له‌ناوبران.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری چیای حه‌مرین جموجۆڵیان زیادی كردووه‌ و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانیشیان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زیاتر بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.