Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:11

سبه‌ی ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان دووباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌.. گۆڕانكاری له‌ ده‌وامی قوتابییان و مامۆستایان كراوه‌

کوردستان TV
100%

سبه‌ی شه‌موو ده‌وامی قوتابی و مامۆستایان له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پشووی به‌هاره‌وه‌‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پشوو ڕاگه‌یه‌نرابوو.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌موو له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌وامی قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشتر له‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ پشووی به‌هاره‌ی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو.

وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ شێوازی ده‌وامكردنی قوتابییان و مامۆستایان ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانیش، سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ گۆڕانكارییه‌كان به‌شێوه‌ی خاڵ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن:-

1-  هەر وانەیەک 5 خولەک کەم دەکرێتەوە.

2- مامۆستایان بۆیان هەیە تەنیا ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە، ئەو کاتانەی کە وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.

3- خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.