Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:44

هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داعشيان له‌موسڵ ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای موسڵ راگەیاند.

لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزێکی سەربە فەوجی سوات لە پارێزگای موسڵ، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی و لە دوای چاودێری و بەداواچوون، توانیان تیرۆریستێکی داواکراو لە دادگا دەستگیر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تیرۆریستەکە کە بە ئەبو عاسم ناسراوە، لە میانی داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەنێو ریزەکانی رێکخراوەکەدا بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستەکە لە ناوچەی قوران تەپە لە کۆمەڵگای هیمە سیتی لە نزیک گەڕەکی زەهرا لە بەشی چەپی شاری مووسڵ دەستگیرکراوە و رادەستی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری رێککاری یاسایی لە بەرامبەریدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.