Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:44

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،6 پلە لەسەر سنووری ئێران و تورکیا روویدا

کوردستان TV
100%

کاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،6 پلە لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران روویدا.

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە بوومەلەرزەکە لە شارەکانی وان و هەکاریش هەستی پێکراوە.

ئەوەش دیاری کرا کە چەقی بوومەلەرزەکە 29 کیلۆمەتر لە قەزای باشکالەی شاری وان-ەوە دوور بووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.