Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 06:08

ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش - رۆڤیا گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌، پێی ڕایگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له‌ نزیك گوندی قه‌ره‌ناز ڕوویداوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌ جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت، گڕ ده‌گرێت و ده‌سووتێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چوار كه‌سی تێدابووه‌ و سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بووه‌ و سه‌رجه‌میشیان دانیشتووی سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بوون.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سێ له‌ سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وه‌ی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ دوای كاتژمێر 9ی شه‌و ڕوویداوه‌ و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ دوای وه‌رگه‌ڕان گڕی گرتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.