ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی خۆی بۆ ئه‌گه‌ری جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتی چین ئاماده كرد، ئه‌ویش به زیادكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به ڕێژه‌ی 40%.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) بڕیاری دا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به ڕێژه‌ی 40% زیاد بكات، ئه‌ویش بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به وڵاتی چین.
لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌م بودجه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی زیاد ده‌كرێ و كارێكه كه بتوانین به‌رامبه‌ر به ڕكابه‌رییه‌كانی كۆماری گه‌لی چین هاوسه‌نگ بین.
ئه‌م زیادكردنه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی 40% له بودجه‌ی پار زیاتر ده‌بێت كه ده‌كاته زیاتر له 9 ملیار دۆلار، هه‌موو بودجه‌كه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان له ناوه‌خۆی وڵات و زه‌ریای هێمن و توانای به‌رگریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردووی شی جی پینگ سه‌رۆكی چین بۆ وڵاتی ڕووسیا هات و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردوو وڵات پشتگیریكردنی یه‌كتریان له سه‌رجه‌م بواره‌كان دووپات كردبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.