Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 11:30

ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

رێكخراوێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا وڵاتی فینله‌ندای به‌ دڵخۆشترین وڵاتی جیهان دیاری كرد و هه‌روه‌ها وڵاتی ئه‌فغانستانیشی له‌ كۆتایی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا جێگیر كرد.

ڕێکخراوی سەربەخۆی (Sustainable Development Solutions Network) سەر بە  ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان کە لە ساڵی 2012 دامەزراوە، هه‌موو ساڵێك ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان لەژێر ناونیشانی (The Happiness Report) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

بۆ ئه‌مساڵ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ لێکۆڵینەوەكاندا پشتی به‌ ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردوو 2020-2022 به‌ستووه‌، پێوەری دلشادیش له‌لایه‌ن ئه‌م ڕێكخراوه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی درێژیی تەمەن، گەندەڵی، ئازادیی هاووڵاتییان و دڵفراوانی خەڵکی بەرامبەر به‌ یەکتر داڕێژراوه‌. 

لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا کە بە ڕاپرسی لەگەڵ نزیکی 100 هەزار کەس لە 150 وڵاتی جیاواز ئه‌نجامدراوه‌‌، وڵاتی فینلەندا لە پلەی یەکەم دانراوه‌ و بۆ شەشەمجارە لەسەر یەک وەک دڵخۆشترین وڵاتی جیهان بە پلەی یەکەم دێت.

ئەو 10 وڵاتەی وەک دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان دیاری کراون بە ڕێزبەندی دوای فینلەندا، دانیماڕک، ئایسلاند، ئیسڕائیل، هۆڵەندا، سوید، نەرویج، سویسڕا، لوکسەمبۆرگ و نیوزلەندا دێن، لە کۆتایی لیستی 150 وڵاتەکەشدا وڵاتی ئەفغانستان دێت.

له‌ ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ڕێكخراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووە کە وڵاتان له‌ سێ ساڵی ڕاگه‌یاندنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا‌ ڕەشبین و خەمباری نەکردوون، به‌ڵكو بە پێچەوانەوە زۆرینە بە سنگێکی فراوان وەریان گرتووە، تەنانەت ڕێژەی هاوکاریی لەنێوان خەڵکیدا بەراورد بە پێش ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرته‌كان زیاتری کردووە و هه‌روه‌ها بەخشینی کۆمەکیش له‌لایه‌ن ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هەروا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.