Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 16:48

له‌ داره‌توو سێ كه‌سی به‌ تۆمه‌تی به‌ركاهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری به‌ تۆمه‌تی به‌ركاهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر - بنکەی پۆلیسی دارەتوو سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. س. ج) تەمەن (25 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن (27 ساڵ) بە ڕەچەڵەک کوردی دانیشتووی مووسڵ و (ع. س. ع) تەمەن (26 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (30)ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.