Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:54

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند خانوویه‌كی سۆران كه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ چه‌ند خانوویه‌كی سۆران كه‌وته‌وه.

به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەم کاتژمێر (5:38)ی ئێوارە ئاگاداری ژووری بزوێنی بەڕێوەبەرایەتیمان کرایەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە چەند خانوویەک لە گەرەکی بەختیاری لە شارۆچكه‌ی سۆران.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە هەردوو تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەکانی بەرگریی شارستانی سۆران و دیانا دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و ڕێگری لەزیادبوونی بکەن .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تێکەڵکێشی خانووەکان و داپۆشرانی سەقفی خانووەکان بە دار و حەسیر و نایلۆن و لەسەر دانانی تایەی ئۆتۆمبێل، وای کرد کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە کەمێک دوا بکەوێت و بەمەش زیانە مادییەکان زۆرتر بوون.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، به‌رگریی شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بە پێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، سەرەتا لە خانووێکەوە دەستی پێ کردووە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ خانووەکانی دەوروبەری کە پێنج خانوو زیانێکی زۆری مادییان بەرکەوتووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ جگە لە زیانە مادییەکان، ئافرەتێک بەڕێژەیەکی کەم زامدار بوو بەهۆی سووتان لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکانی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.