Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:21

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سوپاسی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد كه‌ له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی شوباتی وڵاته‌كه‌یاندا به‌زووترین كات هاوكاری لێقه‌وماوانیان كرد.

مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ پێشوازی لە مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد.

له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، مەولوود چاوشئۆغڵۆ سوپاسی هاوکاریی خێرای دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوبات.

له‌ دوای دیداره‌كه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ تویتێكدا رایگەیاند "پێشوازیم لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا هاوکارییان کردین، ئێمە سوپاسگوزاری هاوکاری و پشتگیرییەکەیان دەکەین".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.