Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:27

لە كەركووك 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

دوو لە دەستگیركراوەكان، لە بەناو كەتیبەی خۆكوژانی سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كاریان كردووە
کوردستان TV
100%

لە میانی ئەنجامدانی  زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای كەركووك باكووری ئەو وڵاتە10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لە میانی ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای كەركووك، 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.
راشیگەیاندووە كە دوو لە دەستگیركراوەكان، لە بەناو كەتیبەی خۆكوژانی سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كاریان كردووە.
باسی لەوەیشكردووە كە ئۆپەراسیۆنەكان، لەلایەن ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئەنجامدراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.