Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:40

لە دەربەندیخان كەسێك خنكا

کوردستان TV
100%

سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان راگەیاند: شەوی رابردوو، لە نزیك گوندی عازەبان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان سێ گەنج بە بەلەمێك چوونەتە ناو ئاوی دەریاچەكەوە و بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەیانەوە كەوتونەتە ناو ئاوەكەوە و گەنجێك بەناوی سامان عەبدوڵا خنكاوە و دوو گەنجەكەی دیكەش بە مەلەكردن خۆیان رزگار كردووە.
قائیمقامی دەربەندیخان سەبارەت بەوەی كە چۆن لەدوێنێ شەوەوە كەس لەبارەی رووداوەكە نەیزانیوە گوتی: ئەو دوو هاوڵاتییەی ڕزگاریان بووە ،مۆبایلیان كەوتۆتە  نێو ئاوەوەو درەنگ توانیانە هەواڵەكە بگەیەنن .
گوتیشی: تا ئێستا تەرمی ئەو هاوڵاتییە نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەشوێن تەرمەكەدا دەستی پێكردوەو لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەكرێت ، بۆ ئەوەی بزانن هۆكاری چوونیان بۆ ئەو جێگایە چی بووە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.