Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:56

بۆ ئەوانەی سبەی بەنیازی گەشت و سەیرانن؛ کەشوهەوای دووەم ڕۆژی نەورۆز ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای دووەم ڕۆژی نەورۆزی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو سێشەممە ڕایگەیاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.  

کەشناسی کەشوهەوای سبەی چوارشەممەشی 22ـی 03ـی 2023 خستووەتەڕوو، کە دووەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە و خەڵکێکی زۆر بەنیازی گەشت و سەیرانن، لەمبارەیە ڕاشیگەیاند: بەیانییەکەی سبەی چوارشەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات و هەندێ ناوچەى گەرمیان.

باسی لەوەش کردووە کە لەپێش نیوەڕۆوە بارانبارین ڕادەوەستێ و پلەکانى گەرما (2-4) پلە بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى ئەمرۆ. 

هاوکات کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:- 

کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى زیاتر باران باریوە لەوەى کە بڵاوکراوەتەوە هەروەها لە ناوچەکانى دیکەش جیاوازى لەنێوان ڕێژەى بارانبارین لەگەڵ تۆمارکراوەکان هەیە بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین ڕێژەى بارانبارین جیاوازە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى تر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.