سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بڕیارمان دا بڕی ئەو ئاوەی کە لە ڕووباری دیجلەوە دەڕژێت، بۆ ماوەی مانگێک بەپێی توانا زیاد بکەین.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆمارى توركیا، كۆبووه‌وه و پاشانیش سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شانده‌كانیان كرد و دوای کۆبوونەوەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا و باسیان لە چەندین پرسی جیاواز کرد.
محەمەد شیاع سوودانی لە بەشێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت.
ڕاشیگەیاند: كێشه‌یه‌كى جددى ئاو له ناوچه‌كه‌دا بوونى هه‌یه و كێشه له ڕۆیشتنى ئاو بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕى به‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى سه‌رچاوه‌كانی ئاو له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورک به شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى و زانستى تاوتوێى ئه‌و پرسه ده‌كرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت.
هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئاماژەی بەوە دا کە ئه‌وان پرسى ئاو وه‌ک ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى ده‌بینن كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بكات و ئاشكراشى كرد كه ئه‌وان ئاگادارى كێشه‌ى لەناکاوی ئاون كه رووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها باسی لەوە کرد کە تورکیا لە نزمترین ئاستدایە لە ماوەی 62 ساڵی ڕابردوودا، به‌هۆى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واوه به قۆناغێكى وشكه‌ساڵیدا تێده‌په‌ڕن. سه‌ره‌ڕاى سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌رێنیانه، بۆ نەهێشتنی تەنگەژەکانی عێراق بڕیارمان دا بڕی ئەو ئاوەی کە لە رووباری دیجلەوە دەڕژێت، بۆ ماوەی مانگێک بەپێی توانا زیاد بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.