Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:46

ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی لەبارەی تاوانەکەی جێندێرس

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی پەیامێکی لەبارەی تاوانەکەی جندرێس بڵاو کردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکوو ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجام داوە بە سزای دادپەروەرانە بگەن.

لە ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی هاتووە، بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز،  لە ناحییەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد.

دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:-

بەناوی خودای میهرەبان،

 بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە

قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز،  لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.