Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 07:42

با کوردستان له (کۆنیفا )دا بچووك نەکەینەوە!

کوردستان TV
100%


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

دوای 1991 وە ، هەرێمی کوردستان نیمچە سەربەخۆیەکی بەدەستهێنا، ئەم سەربەخۆییە ئەگەرچی بەرهەڵستکاری هەیه، بەڵام لەبەر ئەوەی شێوازێکی یاسایی له ئەنجوومەنی ئاسایی و ئوئێن بەدەستهێناوە، ئەوە کارکردنی تاڕادەیەک ڕێچکەیەکی یاسایی بەخۆیەوە بینیووە..
کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوای 2003 و دواتر 2005 فراوانتر خۆی بیناکرد، ئەمەش بەپێی بڕگەکانی دەستووری عێڕاق وەک هەرێمێکی باوەڕکراوی یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت . وەرزش پایەیەکی گرینگی له نێو کۆمەڵگاکاندا هەیه ، بۆیە بایەخدان به وەرزش خاڵێکی وەچەرخانه بۆ پێشکەوتن و ڕێڕەوکردن به ژیانی سەردەم ، ئەمەش له بیر نەکەین که تۆپی پێ بۆتە وێستگەیەک بۆ ناساندنی گەل به گەلان ، زۆر نموونه هەیه که باس له گرینگی تۆپی پێ ویاساکانی دەکەن.
کوردستان وەک پێگه بوونی هەیه ، بەڵام نازانرێت بۆ وەرزشی فەرامۆشکراوە، یان ڕاستتر بڵێین فەرامۆشی کردووە! ، کەس خۆی لە وەرزش و وەرزشوان و یاساکانی وەرزش نادات، وەک بڵێی وەرزش خاڵێکی گرینگ به بایەخ نیه بۆ نیشتیمان .. کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری باوەڕپێکراو مافی ئەوەی هەیه ببێتە ئەندام له فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا) ، بەڵام کەس نیه ئەم ئەرکه گرینگه له ئەستۆ بگرێت و کوردستانیش وەک (سکۆتلاند و وێلز و ئێرلاندا و کۆسۆڤۆ و تایوان )و زۆرێک له دوورگەکان که دەوڵەت نین و تەنیا قەوارەی باوەڕپێکراون و ئەندامن لە ڕێکخراوی تۆپی پێی جیهانی واتا ( فیفا) ، ڕاستە ئەم کارە بەمشێوەیە سانا و ساکار نیه، بەڵام کاری پێوویستە، سەرەتا پێوویستە له فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێڕاقەوە دەستپێبکرێت، دواتر ئاسیا AFC ، دوای جێ بەجێ کردنی خاڵەکان ئەوە فیفا بڕیار دەدات، لەم حاڵەتانەدا فیدڕاسیۆنی جیهانی ڕێگرنابێت .. ئەمانه ئەگەر بێ ئالەنگاری و کۆسپ نابن، بەڵام بەمشێوەیەش مەحاڵ نیه که نەکرێت . کوردستان بەو ڕۆڵ و پێگە گرینگەی که له زۆر بوار دەیگێڕێت ، کەچی له وەرزشدا نەیتوانیوە یەک هەنگاو لەم سی ساڵەی دواییدا بهاوێژێت ، ئەو خاڵەی که زۆر گرینگه ئاماژەی پێ بکەم ، خاڵی خۆ بچووکردنەیە ، (کۆنیفا ) بۆتە هەموو سەرنجی تۆپی پێی کوردستان، که یەکێتیەکی نه فەرمی و نه باوەڕ پێنەکراوە وپاڵەوانێتیەکانی هیچ بەها و بناخەیەکی گرینگی نیه بۆ ناساندن یان بۆ ئەوەی خۆت بسەلمێنێت ، جابۆیە خۆ بچووکردنەوە له چوارچێوەی ( کۆنیفا)دا ، خولاندنەوەیه لەچوارچێوەی بابەتێکدا که (هیچ ) بوونێکی نەبێت ، لەم نووسینەمدا پەیامێک ئاراستەی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی دەنێرم ، دەڵێم چۆن ڕێڕەوێکی ڕاست و درووستت له سیاسەت و دپلۆماسی و بازرگانی و ئارامی گرتووە ، بەمشێوەش ڕێڕەوێکی درووست بۆ وەرزش بەتایبەتی تۆپی پێ بگرێتە بەر ، هەرێمی کوردستان بخاتە نێو نەخشەی تۆپی پێی جیهان که ( فیفا) نوێنەرایەتی دەکات، ئەمەش وەك ئاماژەم پێکردووە بەڵێ سەختە، بەڵام مەحاڵ نیه .

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.