Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:28

سکرتێری گشتیی ناتۆ: ھاریکاریکردنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام ده‌بێت

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بڕۆکسڵ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبوویەوە
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بڕۆکسل لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ کۆبوویەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ، ھەروەھا رەوشی ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ھەوڵەکانی ناتۆی بۆ پاڵپشیکردن لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تایبەتی لە کاتی شەڕی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخاندووە، جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی جێبەجێکردنی بەرنامەی نێردەی ناتۆ بۆ پێشکەشکردنی راوێژ، مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ پەرۆشی ناتۆی لە بەردەوامی جێبەجێکردنی بەرنامەی مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق نیشانداوە و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ناتۆ ئامادەییە لە ھاریکاریکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوامبێت.

نێردەی ناتۆ لە عێراق لەڕیگای 500 کارمەندی خۆیەوە لە ساڵی 2018وە، پاڵپشتی مەشق و راھێنان پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات، ئەوەیش لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی و شەڕی دژبە تیرۆر و بەرگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.