سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ، جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی كردووە و رایگه‌یاندووه، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی گه‌لی عێراق به‌پێكهاته‌كانی برایانه و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه كه‌ئاهه‌نگ بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گرێن ده‌كه‌م. به‌پشت و په‌نای خوای گه‌وره هه‌موو سالێك ئاشتی و سه‌قامگیری و هاوبه‌ندی به‌رده‌وام بێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ده‌شڵێت، نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ له‌كاتێكدایه كه‌عێراقی خۆشه‌ویستمان هه‌نگاوی گرنگی ناوه به‌ره‌و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی وده‌ستپێوه‌رگرتنی به‌رده‌وام، و بزاڤی ئابووری و كاركردن وبه‌رنامه‌ی چاكسازی و واقیعی ده‌ستیپێكردووه، كه كاره له‌پێشیینه‌كان دیاری ده‌كات بۆ هاووڵاتییان و پێداویستییه‌كانیان و له‌یه‌كه‌م رۆژی كاركردنی ئه‌م حكومه‌ته ده‌ستمان پێكردووه.
سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ راشیگه‌یاندووه،ئومێده‌وارین كه‌رۆژی نه‌ورۆز ببێته بۆنه‌یه‌ك بۆ به‌هێزبوونی یه‌كێتی و هاوبه‌ندی رۆحی و ماددیمان ، و ئاهه‌نگ بگێرین به‌و جیاوازیانه‌ی كه‌سامانێكی به‌رده‌وامه و له‌به‌رچاومان زیاتر روون ببێته‌وه، نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵێكيش هیوا به‌ئاهه‌نگیرانی ده‌دات و له‌گه‌ڵی دا به‌هایی كاركردن و خۆشه‌ویستی ووڵات زیاتر ده‌بێت. و ئه‌م ساڵیش پره له‌هیوا و گیانی كاركردن له‌پێناو ووڵاتدا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له هاووڵاتییانی هه‌رێم پیرۆز ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.