Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 15:03

لە بنکەکانی مەشقیپیادەی کەرکوک و دهۆک دوو خول کۆتاییان هات

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە و لە چوارچێوەیی پلانی ساڵانەی مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2023، ئێواره‌ی رۆژ20ی ئاداری 2023، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک و بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایی بە دوو خول هات.
خولەکان بۆماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک375 ئەفسەر و کارمەند و پێشمەرگە لە فەوجی 1ی لیوای 22ی پیادە بەشدار بوون.
لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکیش فەوجی 1ی لیوای 21ی پیادە بەشداربوون.
 شایانی باسە لە خولەکاندا بەشداربووان بەشێوەیەکی سەردەمیانە مەشق و راهێنانیان پێکرا، ئامانج له كردنەوەى ئەم خولانە بۆ رێکخستنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای هێزەکانی پێشمەرگەیە لەڕووی سەربازییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.