Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:39

پێنتاگۆن: ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو فڕۆکەوانانی سەربازیی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) توێژینەوەیەکی ئەنجام داوە، دەرکەوتووە کە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو فڕۆکەوانانی سوپا بەشێوەیەکی بەرچاو زۆرە، هەروەها دەریخستووە کە ئەو تیمە زەمینییەی کاری سووتەمەنی، پاراستن و سەرپەرشتیکردنی فڕۆکە سەربازییەکان دەکەن، بەهەمان شێوە تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

فڕۆکەوانە سەربازییە خانەنشینکراوەکان لەمێژە لەسەر ئەم بابەتە بەدوای زانیارییەوەن، دوای ئەوەی ساڵانێکە ئاماژە بەوە دەدەن کە چەندین سەرباز تووشی شێرپەنجە بوونە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە توێژینەوەکە 900 هەزار سەرباز کە لە ساڵانی 1992 بۆ 2017 فڕۆکەوانی سەربازیی بوونە، بە نموونە وەریگرتوون. ڕێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەکانی پێست، غودەی دەرەقی، مێشک، پڕۆستات و مەمک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە.

ئێستاش ئەنجامەکان پێویستیان بە پێداچوونەوەی گەورەتر هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکان.

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.