Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:29

سێرخیۆ پێرێز خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى سعوودیەی بردەوە

کوردستان TV
100%


شوفێری مەکسیکیی تیمی رێد بوڵ، سێرخیۆ پێرێز لە وێستگەی دووەمی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا وەن (F1)، خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى سعوودیە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
دووم کێبڕکێی وەرز، لەسەر پیستی کۆرنیش کە بە درێژایی 6،1 کیلۆمەتر لە کۆڵانەکانی جیددە درووستکراوە لەسەر 50 گەڕ ئەنجامدرا.
سێرخیۆ پێرێز، لە گەڕی چوارەمدا توانی پێشەنگی لە شۆفێری ئەستۆن مارتن، فێرناندۆ ئالۆنسۆ کە لە دەستپێکی گەڕەکەدا لەدەستیدا، وەربگرێتەوە.
پێرێز، لە بەشەکانی داهاتووی پێشبڕکێکەدا بە سایەی توانای بەهێزی ئۆتۆمبێلەکەی توانی جیاوازییەکی زۆر درووستبکات و بۆ یەکەم جار لەم ساڵدا توانی لە پێنجەم کێبڕکێدا بگاتە پلەی یەکەم.
پاڵەوانی دوو ساڵی رابردوو ماکس ڤێرستاپین لە گەڕی 18مین دەستیپێکرد و خێراترین کاتی لە گەڕێکدا تۆمارکرد و توانی پێشبڕکێکە بە جیاوازی 5،3 چرکە لە پشت هاوتیمەکەی پێرێز تەواو بکات و پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
هاوکات، ئاڵۆنسۆ سەرەڕای ئەوەی کە پێنج چرکە سزادرا بەڵام توانی پێشبڕکێکە بە جیاوازی 20،7 چرکە لە پشت پێرێز تەواو بکات و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
ماکس ڤێرستاپین-ی یەکەمی شۆفیرەکان، کۆی خاڵەکانی بۆ 44 خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین رکابەری سێرخیۆ پێرێز بۆ یەک خاڵ کەمبووەوە. هاوکات، فێرناندۆ ئالۆنسۆ، بە 30 خاڵ لە پشت شۆفێرەکانی رێد بوڵ هات.
سێیەم وێستگەی وەرز رۆژی 2ی نیسان لە ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت.
ریزبەندی شۆفێر و تیمەکان لە دوای خەڵاتى گەورە (Grand Prix)ى سعوودیە بەم شێوەی خوارەوەیە:
- شۆفێرەکان:
1. ماکس ڤێرستاپن (هۆڵەندا): 44 خاڵ
2. سێرخیۆ پێرێز (مەکسیک): 43 خاڵ
3. فێرناندۆ ئالۆنسۆ (ئیسپانیا): 30 خاڵ
4. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): 20خاڵ
5. لویس هاملتۆن (بەریتانیا): 20 خاڵ
- تیمەکان:
1. رێد بوڵ: 87
2. ئەستۆن مارتن: 38
3. مێرسیدس: 38
4. فیراری: 26
5. ئاڵپاین: 8

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.