Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:29

وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەمی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد و دەنگی لەسەر حەوت ماددە دا لە کۆی 16 ماددە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 03ـی 2023 بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا 06ـی 11ـی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.

هاوکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر ماددەکانی 15 و 16ـی تایبەت بە هەڵبژاردن دا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریشی دا کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆببێتەوە بۆ تەواوکردنی هەمواری یاسایەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.