Erbil 15°C ھەینی 23 شوبات 23:15

پاڵه‌وانێیه‌تی جمناستیكی یانه‌كانی كوردستان له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

به‌ چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پاڵه‌وانێیه‌تی جمناستیكی یانه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ـی3ـی 2023، له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جمناستیكی كوردستان، بەئامادەبوونی د.سەرهەنگ عەبدوڵخاڵق بەرپرسی پەیوەندییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی و سەرۆک و جێگر و سکرتێر لە یەکێتی ناوەندی جمناستیکی کوردستان،  پاله‌وانێیه‌تی جمناستیكی تاکی یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌هۆلی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین  به‌رێوه‌چوو.

ڕاگەیاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: له‌ پاله‌وانێتییه‌كه‌دا کە 7 یانه‌ به‌شداربوون و که بریتی بوون لە یانەکانی پێشکەوتن ، ئارارات ، سەورە، سۆلاڤ ، سۆلاڤی نوێ،نیشتیمان ، کۆیە،  دوای چه‌ندین كاتژمێر له‌ ڕكابه‌ری یانه‌كان به‌شێوه‌ی تاكی یاریزان لە پالەوانێتییەکەدا ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ بوو: 

1ـ سەورە 90.40خاڵ

2ـ سۆلاڤ 82‌.60خاڵ

3ـ سۆلاڤی نوێ 80.80خاڵ

4/نیشتیمان 64.20خاڵ

5/کۆیە 57.40 خاڵ

ڕاشیگەیاند: لە کۆتایشدا لەلایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی و بەرپرسان لە یەکێتی جومناستیک جام و میدالیای پالەوانێتییەکە بەخشرا بە پالەوانان.

ئاماژەی بەوەش دا کە كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.