Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 08:16

دۆناڵد ترەمپ دەستگیر دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێشبینی دەکات ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی 03ـی 2023 دەستگیر بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێش هەڵبژاردنەکانی 2016 پارەی بە ئەکتەرێکی فیلمی پۆڕن داوە، داواش لە لایەنگرانی دەکات خۆپێشاندان ئەنجام بدەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 03ـی 2023 لە پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتیی خۆی بەناوی Truth Social ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەستگیر دەکرێت، خۆپێشاندان بکەن و وڵاتەکەمان وەربگرنەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بە دزەکردنی زانیارییەکان لە نووسینگەی داواکاری گشتیی مانهاتن کردووە.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر پێدانی 130 هەزار دۆلارە بە ئەکتەری فیلمی پۆڕن ستۆرمی دانیێڵز کە ناوی ڕاستەقینەی ستیفانی کلیفۆردە، تەنیا چەند هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستییەکەی نێوانیان لەگەڵ ترەمپ ئاشکرا نەکات کە بەگوتەی ئەو ئەکتەرە، ساڵانێک لەمەوبەر پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ هەیبووە.

لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ، ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دانیێڵز هەبووبێت، لەم دۆسیەیەدا ئەگەر داواکاری گشتیی مانهاتن ترەمپی تەمەن 76 ساڵ تۆمەتبار بکات، ئەوا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە بە تاوانێک تۆمەتبار بکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.