سه‌رۆكی توركیا ئاماری كۆتایی زیانه‌كانی هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوباتی ڕابردووی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه گیانله‌ده‌ستدان زیاتره له 49 هه‌زار كه‌س.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له شاری ئه‌نقه‌ڕه گوتی: بوومه‌له‌رزه‌كانی مانگی ڕابردووی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانی به 11 پارێزگا گه‌یاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 14 ملیۆن هاووڵاتی توركیا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ زیانیان به‌ركه‌وت.
گوتیشی: بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 49 هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 115 هه‌زار كه‌سی تر.
ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی توركیا بڕیاریداوه به‌زووترین كات سه‌رجه‌م بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پلانمان داڕشتووه 610 هه‌زار خانوو و ماڵ دووباره بنیاتبنێینه‌وه و پێشكه‌شی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ینه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به گوڕه‌كانی 7.7 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویان دا، حكوومه‌تی توركیا بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به كاره‌ساتی سه‌ده وه‌سف كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.