Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:14

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ناوی ئەو یانانە ئاشکرا بوون کە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتن

کوردستان TV
100%


هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، ناپۆلی، بایەرن میونخ، بەنفیکا، چێڵسی، ئەی سی میلان، مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان ئەو تیپانە بوون کە توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە میانی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، ناوی ئەو یانانە ئاشکرا بوون کە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتن.

دوا دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەچوو کە تیایدا ریال مەدرید و ناپۆلی توانییان سەربکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

ریال مەدرید کە لە یاریی چووندا بە ئەنجامی 5-3 گوڵ سەرکەوتنی تۆمار کربوو، گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی دوای بردنەوەی لە لیڤەرپوول بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر. گۆڵەکەی یانەی شاهانە لە رێگەی کاپتنی یانەکە، کەریم بنزیمە-وە لە خولەکی 79دا تۆمار کرا.

لە یارییەکی دیکەدا، ناپۆلی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەینتراخت فرانکورت-ی ئەڵمانی بردەوە. گۆڵەکانی ناپۆلی لەلایەن یاریزان، ڤیکتۆر ئۆسیمن لە خولەکەکانی 47 و 53 و یاریزان، پیۆتر زێلێنسکی لە خولەکی 64دا تۆمار کرا.

بەم جۆرە هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، ناپۆلی، بایەرن میونخ، بەنفیکا، چێڵسی، ئەی سی میلان، مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان ئەو تیپانە بوون کە توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەکی کۆتای

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.