Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:27

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانەوادەی مامۆستا (محەمەد حەسەن نەبی قرناقەوی) 

بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (محەمەد حەسەن نەبی قرناقەوی)ـمان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێ ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

//////////////////////////////////

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (حاجی حەمە ئەمین حارس)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی  کەسایەتیی دیار و ناسراوی عەشیرەتی گۆمەیی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمە ئەمین حارس)ـمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

///////////////////////////////////////

 

به‌ڕێزان خانەوادەی (مارف عەزیز مامەخەلانی)

‌ بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (مارف عەزیز مامەخەلانی)ـمان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

//////////////////////////////////////////

 

هەڤاڵی بەڕێز کەمال ئەحمەد حەمە ئەمین

خەمبار بووین بە بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەڵماس ئەحمەد حەمە ئەمین).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و خانەوادە و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.