Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 07:49

ئەگەری پێكدادانی نەیزەكێك بە زەوی لەم بەروارەدا هەیە ؟

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا (ناسا)، لێكۆڵینەوە لە نەیزەكێك دەكات كە "هەرچەندە زۆر بچوكیش بێت" ئەگەر هەیە لە ساڵی 2046دا بەر زەوی بكەوێت.
بەگوێرەی نووسینگەی هەماهەنگی بەرگریی گەردوونی ناسا، نەیزەكێك كە بە قەبارەی مەلەوانگەیەكی گەورە دەبێت لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا بە ئاراستەی زەوی لە جوڵەدایە و لە 23 ساڵی ئایندەدا بە نزیكترین مەودا بەلای زەویدا تێدەپەڕێت، ئەمەش ئەگەری بەركەوتنی لەگەڵ زەوی هەیە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەورووپا ئەگەری بەركەوتنی نەیزەكەكە بە زەوی بە ئەگەری یەك لە 625 دەخەمڵێنێت و بەگوێرەی ناساش ئەو ئەگەرە یەك لە 560 ە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ناسا، نەیزەكەكە كە ناوی "2023 DW"ی لێنراوە، تیرەكەی نزیكەی 50 مەتر دەبێت و لە 14ی شوباتی 2046دا لە دووری 1٫8 كیلۆمەتر لە زەوییەوە تێدەپەڕێت.
نەیزەكەكە لە یەك چركەدا 25 كیلۆمەتر دەبڕێت و بە 271 رۆژ خولێك بە دەوری خۆردا تەواو دەكات.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.