Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:38

كۆرپەیەك بۆ ماوەی 9 ساڵ لە نێو سكی دایكیدا دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

ئافرەتێكی ئەفریقی تەمەن 50 ساڵ لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە نیویۆرك گیانی لەدەستدا، بەهۆی بوونی كۆرپەلەیەكی بەردبوو لە سكیدا بۆ ماوەی 9 ساڵ.
پێشتر ئەو ئافرەتە لە نیویۆرك سەردانی پزیشكانی كردووە و گلەیی لە گرژبوونی گەدە و هەرس نەكردنی دوای خواردن كردووە.
لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە كۆرپەلەیەكی بەردبوو لە نێو سكیدا هەیە، ئەمەش بۆ ماوەیەكی زۆر فشاری خستووەتە سەر ڕیخۆڵەكانی و نەیتوانیوە خۆراك بە باشی هەڵبمژێت، ئەمەش بووەتە هۆی مردنی لە ئەنجامی كەمی خۆراكی توند.
ئەو دیاردە دەگمەنە كە تەنها نزیكەی 300 جار تۆمار كراوە، كاتێك ڕوودەدات كە كۆرپەلەیەك كە لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەكات لەكاتی دووگیانیدا دەمرێت و لە جەستە دەرناكرێت.
ئەو ژنە دوای 14 مانگ لە هاتنی بۆ ئەمەریكا گیانی لەدەست داوە و پزیشكەكانیش باس لەوە دەكەن كە لە ئەنجامی بەدخۆراكی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.
لەوبارەیەوە وەسیم سووس، پسپۆڕی پزیشكی ناوخۆ لە زانكۆی ویلایەتی نیویۆرك لە قوتابخانەی پزیشكی ڕایگەیاند، نەخۆشەكە لە ترسی نەشتەرگەری ،دەستوەردانی پزیشكی ڕەتكردۆتەوە، بەداخەوە دوای دووبارە گیرانی ڕیخۆڵەكانی بەهۆی بەدخۆراكی توندەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو ئافرەتە بەهۆی ململانێكانەوە لە كۆنگۆوە بۆ بوروندی و پاشان تانزانیا ڕووی لە ژیان كردووە، لە تانزانیا نیشتەجێ بووە و 8 منداڵی بە شێوەیەكی سروشتی لەدایك بوون.
لە كاتی دووگیانی نۆیەمیشیدا، دوای ئەوەی تێبینی كردووە كە كۆرپەكەی جووڵە ناكات، سەردانی نووسینگەی پزیشكی لە كەمپی پەنابەران كردووە.
ئەو كاتە پزیشكانی ئەوێ پێیان وتووە كە كۆرپەكە لێدانی دڵی نییە و پێشنیاریان كرد كە هەوڵی لەباربردنی سروشتی بدات لە ماڵەوە، ئەگەر ئەوەش سەركەوتوو نەبوو پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا سەردانی پزیشك بكاتەوە، بەڵام ئافرەتەكە سەردانی نەكردوونەتەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.