Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 12:16

محەمەد شێخۆ .. هونەرمەندێكی بەناوبانگ و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو

کوردستان TV
100%

لە 9/3/1989 لە شاری قامیشڵۆی رۆژئاوای كوردستان محەمەد شێخۆ هونەرمەندی بەناوبانگ و نیشتیمانپەروەری كوردستان كۆچی دوایی كرد، محەمەد شێخۆ یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كوردستان كە هەمیشە لە ریزی گەلدا بووە، ساڵی 1948 لە گوندی گرباوی نزیك قامیشڵۆ هاتۆتە ژیانەوە، لە گوندی خجۆكێ‌ خوێندنی تەواو كردووە، ناوەندی لە قامیشڵی تەواو كردووە، بایەخی بە مۆسیقاو گۆرانی كوردی داوە، ساڵی 1969 چۆتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لە گەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید یوسفدا تیپی مۆسیقای نەورۆزیان دامەزراندووە، كە تیپێكی هونەری بووە، بایەخی بە گۆرانی و مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی داوە، ، ساڵی 1972 بۆ سووریا گەڕاوەتەوە، محەمەد شێخۆ بەهۆی گۆرانی و سرودە نیشتیمانپەروەرییەكانی و كوردایەتییەكانییەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حكوومەتی سووریاوە تەنگی پێ‌ هەڵچنراوە و چەند جار ڕەتی كردۆتەوە كە لە ئاهەنگە رەسمییەكانی حكوومەتدا بەشداری بكات، ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كردووە، پاش نسكۆ وەكو سەدان هەزار تێكۆشەری تر ئاوارەی ئێران بووە، دواجار لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ساڵی 1989 دا بەكتوپڕی لە شاری قامیشڵی كۆچی دوایی كرد.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.