Erbil 15°C دووشەممە 15 نیسان 11:46

ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرس و قه‌واره‌یه‌كی ئێرانیدا سه‌پاند به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ سزا نوێیه‌كانیان چه‌ندان به‌رپرس و قه‌واره‌ی ئێرانی ده‌گرێته‌وه‌.

سزاكه‌ دوو له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی گرتووخانه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌رپرس بوونه‌ له‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت و كچان.

هه‌ر له‌ سزاكه‌دا ناوی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران هاتووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی تر كه‌ كاریان له‌سه‌ر پچڕان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌بووه‌ له‌ ئێراندا.

جگه‌ له‌م به‌رپرسانه‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر سێ گه‌وره‌ كۆمپانیا و خاوه‌نه‌كانیان سه‌پاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌تش به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و كچان.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر به‌رپرس و قواره‌ ئێرانییه‌كان ده‌سه‌پێنێ و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، سزای به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی ئێرانیدا سه‌پاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.