Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:03

لە ئێستادا خەڵك بۆ زانینی كات پشت بە چی دەبەستێت ؟

کوردستان TV
100%

بەر لە پەیدابوونی مۆبایلی زیرەك داواكارییەكی زۆر لەسەر كاتژمێری دەستی هەبوو، بەڵام چەند ساڵێك دەبێت خواست لەسەر كڕێن و بەكارهێنانی كاتژمێری دەستی كەمبووەتەوە، فرۆشیارێك ئاماژە بەوە دەكات كە پێشتر رۆژانە 30 كاتژمێری دەفرۆشت، بەڵام ئێستا تەنها سێ كاتژمێر لە رۆژێكدا دەفرۆشن.
لەوبارەیەوە نزار یوسف، فرۆشیاری كاتژمێری دەستی لە سەنتەری شاری دھۆك، كە 29 ساڵە دووكانی فرۆشتنی كاتژمێری دەستی ھەیە، گوتی: 13 ساڵ دەبێت كاتژمێر وەكو جاران باوی نەماوە، پێش ساڵی 2010 و 2012 و 2013 رۆژانە 30 بۆ 40 كاتژمێری دەستیم دەفرۆشت، بەڵام ئێستا تەنھا سێ دانە دەفرۆشم، پەیدابوونی مۆبایلی زیرەك و ئایپاد كاریگەری ھەبووە لەسەر لاوازبوونی بازاڕمان، خەڵك پشت بە كاتژمێری ناو مۆبایل دەبەستێت بۆ زانینی كات، ئێمە لەو باوەڕەداین بەراورد بە ساڵانی پێشوو لەسەدا 95ی بازاڕەكەمان لەدەستداوە، ئەوانەشی كاتژمێر دەكڕن زیاتر بۆ دیارییە، بەتایبەتی لە رۆژی ڤاڵانتاین، ئاھەنگی بوك و زاوا و ساڵڕۆژی ھاوسەرگیریی و لە دایكبوون.
هەروەها فرۆشیارێكی دیكە بەناوی رەمەزان بەھجەت لەو بڕوایەدایە ئەو كەسەی كاتژمێری دەستی بەكاردەھێنێت، لای ئەو كات زۆر گرنگی ھەیە و زیاتر كەسایەتییەكەی بەدیار دەخات و گوتی: راستە بازاڕی فرۆشتنی كاتژمێر لاواز بووە، بەڵام كاتژمێر لەناو ناچێت ئەبدێت دەبێتەوە، بۆ نموونە ئێستا كاتژمێری زیرەك پەیدابووە، كۆمپانیاكان سوودیان لە تەكنۆلۆجیا بینیووە، راستە لە مۆبایلدا كات ھەیە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە كاتژمێری دەستی بەكار نەھێنی، ئەگەر وایە ئەی بۆچی كەسانی بواری وێنەگرتن كاری خۆیان بە كامێرا دەكەن كە چی لەناو مۆبایل كامێرا ھەیە، كاتژمێری زیرەك لە زۆر شوێن قەدەغەیە، بەڵام كاتژمێری تری كۆن ئاسایییە.
 

کوردستان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.