Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:28

سلێمانی... مانگی ڕابردوو 798 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2023) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3.413 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 1.036 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 798 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 419 منداڵیان كوڕ بوون و 379 منداڵیان كچ بووە و 484 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 314 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 583 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 15 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 2 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 130 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.142 سۆنەریش گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.