به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو بوومه‌له‌رزه‌ی تر له وڵاته‌كه‌یان و له پارێزگای مه‌ڕه‌ش ڕوویانداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌ساتی توركیا ڕاشیگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌می به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 5:53 خولهك له پارێزگای مه‌ڕه‌ش بووه به گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر، بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش هه‌ر له‌و پارێزگایه بووه كه كاتژمێر 7:39 خولهك به گوڕی 3.9 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویداوه.
هه‌موو ئه‌م بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له رۆژانی رابردوودا له وڵاتی توركیا ڕوویانداوه، به پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگی ڕابردوو داده‌نرێن كه گووڕهكهی 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو و بووه هۆی نانه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره و نزیكه‌ی 45 هه‌زار كه‌س به‌هۆیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.