Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 23:30

ڤیدیۆ .. بووكێك بە قەد كێشی خۆی لە لایەن زاواوە زێڕی پێدەدرێت

کوردستان TV
100%

زاوایەكی پاكستانی مارەیی بووكەكەی لەگەڵ كێشی بووكەكەی لە زێڕدا هاوتا دەكات و رووداوەكەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بووكەكە بە جلی نەریتی پاكستانییەوە لەگەڵ زاواكەیدا دەڕوات و دواتر لەسەر یەكێك لە دوو تەرازووەكە دادەنیشێت كە تەرازوویەكی زەبەلاحە.
لە ڤیدیۆكەدا یەكێك لەو كەسانە دەبینرێت كە عەرەبانەیەك كە بە قوماش داپۆشراوە ڕادەكێشێت، دوای ئەوە ئاشكرای دەكات، كە قالبی زێڕی هەڵگرتووە، دواتر دوو كەس قالبە زێرەكان دەخەنە دیوەكەی تری تەرازووەكەو بووكەش لەدیوەكەی تری تەرازووەكە دادەنیشێ . 
لەوبارەیەوە چالاكوانان لە سۆشیال میدیا پشتڕاستیان كردەوە كە هاوسەرگیرییەكە لە دوبەی لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ئەنجامدراوە، میدیاكانی پاكستانیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە ئەنجامدراوە.
شایانی باسە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار پاكستانی لە ئیمارات دەژین و كاردەكەن، كە لە دوای هیندییەكان دووەم گەورەترین كۆمەڵگەی تاراوگەنشینی ئەو وڵاتەن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.