بریاره ئه‌مرۆ شه‌ممه25ی2ی2023 حه‌وت یاری گه‌ڕی بیست و پێنچی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رێوه‌بچێ ، كاتژمێر شه‌شی ئێواره ، چوار یاری ئه‌نجامده‌درێ یانه‌ی ئارسنالی پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پریمه‌رلیگ له ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ، یانه‌ی ئارسنال له هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركه‌وتنێكی دراماتیكی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌ستون ڤێلادا توماركرد بۆیه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت و پارێزگاری له پێشه‌نگی خوله‌كه‌ش بكات.
به‌ر له‌م یاریه ئارسنال 54 خالی هه‌یه و له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه ، لیسته‌ر ستیش له پله‌ی چوارده‌مدایه به 24 خاڵ ، بۆیه چاوه‌روان ده‌كریت ئارسنال براوه‌ی ئه‌م سێ خاڵه‌ی یاریش بیت.
له هه‌مان كاتدا ئیڤه‌رتون و ئه‌ستون ڤێلا یاری ده‌كه‌ن، لیدز یۆنایتد میوانداری ساوسهامپتۆنی ده‌كات ، ویست هام و نۆتینگامیش رووبه‌روی یه‌كده‌بنه‌وه ، له كاتژمێر هه‌شت و نیوی شه‌ویش ، مانچیسته‌ر ستی پاله‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته میوانی پۆرنمۆس ئه‌ركی مان سیتی ئاسانه به‌وپێیه‌ی مان سیتی له پله‌ی دووه‌مدایه به 52 خاڵ پۆرنموسیش له پله‌ی حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندیدایه به 21 خأل و له بازنه‌ی دابه‌زین بۆ ناو ریزی پله یه‌كدایه.
له دوا یاریدا كاتژمێر 10:45ی خوله‌كی شه‌و ، لیڤه‌رپولی برینداری چامپیۆنزلیگ ده‌بێته میوانی یانه‌ی كریستال پالاس ، لیڤه‌رپول له‌م حهفتهیداو له چامپیۆنزلیگ زۆر به قورسی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید دۆرا بوویه ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌م یاریه‌وه قه‌ره‌بووی شكسته مه‌زنه‌كه بكاته‌وه و كه‌مێك برینه‌كانی سارێژبكات و شكسته‌كه‌ش بیرهاندهرانی بباته‌وه .
ئه‌مڕۆ له پریمه‌رلیگ حه‌وت یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.