Erbil 15°C شەممە 02 ئازار 10:04

كتێبی "دوورتر له‌ بوون و مۆتسارت و باران" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ نووسینی "كریستین بۆبن" وه‌رگێرانی له‌ فارسییه‌وه‌ " له‌یلا محه‌مه‌د ته‌ها" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
ناوه‌ڕۆكی كتێبی "دوورتر له‌ بوون و مۆتسارت و باران"، نامه‌یه‌كه‌ كه‌ نووسه‌ر دووای مردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ده‌نووسێت، كتێبه‌كه‌پره‌ له‌ وه‌سفی داهێنه‌رانه‌.
له‌ به‌شێكی ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه‌(خۆشه‌ویستی له‌ ئه‌لماسیش ره‌قتره‌، مۆتسارت كاتێك كه‌ ده‌ژنیت ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ به‌ بێ مه‌رج پێشكه‌شمان ده‌كات و كاتێك كه‌ مۆتسارت خه‌وتووه‌، بێده‌نگی، ته‌نیایی، باران و روناكی ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن).
ئه‌م كتێبه‌،له‌ به‌رهه‌می وزاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ب. راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر چاپكراوه‌ به‌زنجیره‌ 941 له‌ 2023.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.