Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:43

ئەمینداری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی سەردانی نیوزلەندای كرد

کوردستان TV
100%


لە پەراوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی نیوزله‌ندا بۆ بەدواداچوونی پاڵاوتنەکانی پلەی ئۆفی جامی جیهانی ئافرەتان، فاتیمە سامۆرا ئەمینداری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی سەردانی چالاكیه‌كانی یۆنیتی لە شاری هامیلتۆنی نیوزلەندا كرد.
 یونیتی بیچ بۆنەیەکی یه‌كترناسین و په‌یوه‌ندیكردنه‌ بۆ گروپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان کە ئامانج لێی بەهێزکردنی تۆپی پێی ئافرەتانە لە سەرانسەری جیهاندا.
 لای خۆیه‌وه‌ ئەمینداری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جوانترین بۆنەی یونیتی بیچ کە تا ئێستا بینیومە.
 ناوبراو وتیشی دوایین جار کە بەشداریم لە یەکێکیان کرد لە ناوەڕاستی زستاندا بوو، ئەمینداری گشتی فیفا روونیكرده‌وه‌ ئێستا لە شوێنێکی نایاب ڕێکخراوە، كه‌شێكی خۆشه‌، لەگەڵ زۆر کەس کە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هاتووین بۆ دۆزینەوەی تۆپی پێ و چێژوەرگرتن لە کەش و هەوا و یاریکردن لە کەنار دەریا، بۆیه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ گرنگییەکی زۆر بە جامی جیهانی ئافرەتان دەدەین.  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.